زیندانێک لە مەنبج شکێنرا و هەموو زیندانییەکان ئازاد کران
لە مەنبج شەر و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و هەسەدە دەستی پێ کرد، کە بەهۆیەوە زیندانێکی شارەکە شکێنرا و هەموو زیندانییەکان ئازاد کران.
دوای داگیرکردنی دیمەشق و ڕووخاندنی دەسەڵاتی چەند ساڵەی ڕژێمی بەشار ئەسەد، کەمێک لەمەوبەر گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: دەستیان بەهێرش بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لەشاری منبج کردووە.
هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، داوا لە سەربازانی هەسەدە دەکات، لەشاری منبج چەکەکانیان دابنێن وڕووبەڕووی چەکدارانی ئۆپزسیۆن نەبنەوە.