ڕوانگە: ئیسرائیل چەند پێگەیەکی هاوبەشی هێزەکانی ڕژێمی پێشوو و ئێرانی لە دێرەزوور بۆمباران کرد

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەکانی ئیسرائیل کۆگاکانی چەکیان لە کانی خوێ و پێگەکانی پێشووی هێزەکانی ڕێژیمی پێشووی سووریا و ئێران لە بیابانی دێرەزوور بۆمباران کرد.

ڕوانگەی سووریا بڵاوی کردەوە، ژمارەی هێرشەکان گەیشتووەتە شەش هێرش، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بزانن.

دوێنێ فڕۆکەکانی ئیسرائیل گۆڕەپانی ئەمنیی دیمەشقیان لە نزیک باڵەخانەکانی بارەگا و هەواڵگری و هێزەکانی پێشووی ڕژیم بۆمباران کرد و  ئاگرێکی گەورەیان لێ کەوتەوە.

هەروەها بۆمبارانی شوێنه سەڕبازییەکانی پێشوو له پارێزگای قونەیترە و جگه له بۆمبارانی هێزه وشکانییەکانی ئیسرائیل بۆ ناو ناوچەی جەبال ئەلشێخ و کۆنترۆڵی ئەو شوێنانەی کرد که شوێنی هێزه کانی پێشووی ڕژێم بوون.

کۆگای سەر بە فیرقەی چوارەمی بۆمباران کرد لە نزیک ناوەندیی لێکۆڵینەوەی زانستی لە دەوروبەری دیمەشق، جگە لە چەند شوێنێکی دیکەی سەربازیی ڕژێمی پێشوو لە زنجیرەی ڕۆژهەڵاتی شاخەکانی لوبنان لە دیوی سووریاوە لە لادێکانی دیمەشق.

هەروەها ناوچەی فڕۆکەخانەی سەربازیی مەزە لە دیمەشقی پایتەخت و دەوروبەری گوندی بێتیما لە ناوچەی جەبەل ئەلشێخ لە لادێکانی ڕۆژئاوای دیمەشقی بۆمباران کرد. 
ئیسرائیل نیگەرانە لەوەی چەکە کیمیایییەکانی ڕژیمی پێشووی سووریا، بکەوێتە دەست گرووپە چەکدارەکان.