هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی سوپای تورکیا کەوتە خوارەوە و پێنج کەس گیانیان سپارد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 09-12-2024، لە سنووری پارێزگای ئیسپارتای تورکیا هێلیکۆپتەرێکی سەربازی کەوتە خوارەوە، لە ئاکامدا شەش سەرنشین گیانیان سپارد.
ڕووداوەکە کە لەنزیک وێستگەیەکی سووتەمەنی ڕووی داوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن چوونەتە شوێنەکە.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان، ڕووداوەکە لە کاتی مەشقی سەربازیدا ڕوویداوە، دوو هێلیکۆپتەر پێکیاندا داوە، یەکێک لە هێلیکۆپتەرەکان کەوتووەتە خوارەوە، ئەوەی دیکەشیان بە سەلامەتی نیشتووەتەوە.