یەحیا ڕەسوڵ: عێراق هێزی پارێزگاریی کردنی لەخۆی هەیە
گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: عێراق هێزی پارێزگاریی کردنی لەخۆیی و پاراستنی سەروەرییەکانی هەیە.
دووشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند: عێراق هێزی پارێزگاریی کردنی لەخۆیی و پاراستنی سەروەرییەکانی هەیە، گوتیشی: سەرکەوتن بەسەر تیرۆر، بەهۆی خوێنی پاکی تەواوی ڕۆڵەکانی عێراق بووە کە وایان کرد خاکی عێراق لە گرووپە تیرۆریستییەکان پاک بکرێتەوە.
ئەو گوتانەی یەحیا ڕەسوڵ لە یادی سەرکەوتن بەسەر داعشدا هات کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕۆڵی سەرەکی و هەرە لە پێشی بۆ تێکشکاندنی داعش بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی بینی لە ناوچە داگیرکراوەکانی عێراق کە هێزە سەربازییەکان لە ساڵی 2014 بۆ داعشیان بەجێهێشت، لەوانەش ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کە پێشمەرگە ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا، بەتایبەتیش لە ئازادکردنەوەی مووسڵ و مەخموور و شنگال، لەو پێناوەشدا شەهید و برینداری زۆری بەخشی.
ئۆپهراسیۆنی ئازادکردنەوەی شنگال به سهركردایهتی ڕاستهوخۆی سهرۆك بارزانی و بهشداری زیاتر له 7 ههزار و 500 پێشمهرگهی كوردستان و هێزه ئاسمانییهكانی هاوپهیمانی نێودهوڵهتی بهڕێوهچوو، لهماوهی كهمتر له 24 كاتژمێردا شنگال ئازادكرا و سهرۆك بارزانی بهڵێنهكهی بهجێگهیاند.