وەزیری پێشووی دەرەوەی سووریا: بە هەڵهاتنی بەشار ئەسەد و پشتکردنە سوپاکەی، حەپەساین
وەزیری پێشووی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، بە هەڵهاتنی بەشار ئەسەد و پشتکردنە سوپاکەی، حەپەساین.
بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سووریا لەسەردەمی حوکمی بەشار ئەسەد، گوتی: "بە هەڵهاتنی لە ناکاوی بەشار ئەسەد و پشتکردنە سوپاکەی حەپەساین، چونکە پێش هەڵهاتنەکە کەسی ئاگادار نەکردبووەوە."
بەسام سەباغ، ئاماژەی بەوەش دا "پێش هەرەسهێنانی ڕژێمەکەی دەستپێشخەرییەکیان خستووەتە بەردەمی بەشار ئەسەد بەڵام ڕەتی کردووەتەوە."
سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران و ڕووسیا، وەزیری دەرەوەی پێشووی سووریا دەڵێت: "ئەسەد بەشداری کۆبوونەوەکانی پێ نەدەکردن و ڕێگەی نەدەدا ئاگایان لە ڕێککەوتنەکان بێت، لە کۆتایی حوکمەکەشیدا داوای هاوکاریی سەربازی لە ئێران و ڕووسیا کرد، بەڵام بە هانایەوە نەچوون."
یەکشەممە، 8-12-2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، توانییان دیمەشق کۆنترۆڵ بکەن، بەشار ئەسەدیش ناچار بەهەڵاتن بکەن، کە ماوەی 24 ساڵە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بەدەستەوە بوو.