سووریا: زانایەکی بەناوبانگی کیمیا، لە ماڵەکەیدا بەکوژراوی دۆزرایەوە
چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی لە دیمەشق ڕایانگەیاند، دکتۆر 'حەمدی ئیسماعیل نەدا' کە زانایاکی بەناوبانگی زانستی کیمیایە لە سووریا، بە کوژراوی لەماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووەتەوە "تاوانەکە بەنهێنی کراوە، ئەمەش بووەتە حەپەسان و کۆمەڵگە ئەکادیمی و زانستییەکانی دڵتەنگ کردووە."
دۆکتۆر نەدا، بە یەکێک لە زانا دیارەکانی بواری کیمیا دادەنرێت، بەشدارییەکی بەرچاوی لە پەرەپێدانی توێژینەوەی کیمیایی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا هەبووە.
سووریا، لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد و هەڵاتنی بەشار بۆ ڕووسیا، لە دۆخێکی ناسەقامگیردایە. لەلایەکی دیکەوە ئیسرائیل بۆمبارانی دەکات و هەروەها شەڕیش لە نێوان ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و هەسەدە بەردەوامە.