محەممەد بەشیر: تاوەکوو ئاداری 2025 سەرۆک وەزیرانی ڕاگوزەری سووریا دەبم
محەممەد بەشیر ڕاسپاردنی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریا تاوەکوو سەرەتای مانگی ئاداری 2025 ڕاگەیاند.
سێشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد بەشیر، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد جەلالی، دوا سەرۆک وەزیرانی سەردەمی بەشار ئەسەد، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "فەرماندەی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا منیان ڕاسپارد بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی حکوومەتی ڕاگوزەر تاوەکوو سەرەتای ئاداری 2025 ."
محەممەد بەشیر لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەممەد جەلالی، ئاماژەی بەوە دا "لە کۆبوونەوەکەماندا تاوتوێی ڕادەستکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردنمان کرد."
محه‌ممه‌د به‌شیر، له دایكبووی ساڵی 1983ـی پارێزگای حه‌له‌به و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی كاره‌با و ئه‌لیكترۆنییه له زانكۆی حه‌له‌ب له ساڵی 2007. هه‌روه‌ها له ساڵی 2021 بڕوانامه‌ی له شه‌ریعه‌ت و مافه‌كانی له زانكۆی ئیدلب وه‌رگرتووه.
ناوبراو، پێشتر له ماوه‌ی نێوان ساڵی 2022 و 2023، وه‌زیری په‌ره‌پێدان و كاروباری مرۆیی بووه له حكوومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی و له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیشه‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی بووه.