لە پێرو ژمارەیەکی مەترسیدار لە پۆلیس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

ئامارەکان مەترسیدارن

K24- هەولێر:

وەزارەتی ناوخۆی وڵاتی پێرو بڵاویکردەوە، 170 پۆلیس دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاد لە 10 هەزار پۆلیس لە ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا 80 هەزار پۆلیس ئەرکی سەپاندنی رێنماییەکان لەو وڵاتە گرتووەتە ئەستۆ.

لە دوای بەرازیل، پێرو زۆرترین قوربانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا داوە لە باشووری ئەمەریکا، ئەمەش بە بوونی 208 هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا و شەش هەزار مردن کە زۆربەی قوربانییەکان لە لیمای پایتەختن.

تاوەکو ئێستا هیچ چارەسەرێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە، ژمارەکانیش رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندان.

AFP