حووسییەکان هێرشیان کردە سەر دوو کەشتی جەنگی ئەمەریکی

سوپای ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، حوسییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، پەلاماری  دوو کەشتی جەنگیی هێزی دەریایی ئەمەریکا بە یاوەریی سێ کەشتی بازرگانی لە کەنداوی عەدەن، داوە.

لە بەیاننامەکەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا "سێنتکۆم" هاتووە: "حوسییەکان بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و مووشەکێکی کروز، هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا کە بە کەنداوی عەدەندا تێ دەپەڕین." گوتیشی: "هێرشێکیان پوچەڵ کردووەتەوە."

ئاماژەی بەوەش کرد "لەو هێرشەدا هیچ کەشتییەک و هاووڵاتییەکی مەدەنی و هێزی دەریایی ئەمەریکا بریندار و زیانی نەبووە."

لای خۆیەوە حوسییەکان ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند "بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەڵمەتێکیان کردووە و تێیدا پەلاماری سێ کەشتیی بازرگانی ئەمەریکییان داوە."

حوسییەکان بەردەوامی خۆیان لە "جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی پشتیوانیی بۆ گەلی فەڵەستین تا ئەو کاتەی هێڕش کردنە سەریان دەوەستێت، ڕاگەیاند."