محەممەد بەشیر: مافی هەموو سوورییەکان پارێزراوە
سەرۆکی حکوومەتی ڕاگوزەر، داوای گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا دەکات
چوارشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد بەشیر، سەرۆکی حکوومەتی ڕاگوزەر لە سووریا، داوای لەو هاووڵاتیانی کرد، ئەوانەی لە ماوەی ساڵانی شەڕ و ئاژاوەدا وڵاتیان بەجێ هێشتووە، پاش ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بگەڕێنەوە سووریا. ئەمەشی لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ خانمە ڕۆژنامەنووسێکی ئیتاڵیایدا گوت.
بەشیر، بە (کۆرییری دیلا سیرا)، خانمە ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ڕاگەیاند: " تکا لە هەموو هاووڵاتییە سوورییەکانی دەرەوەی وڵات دەکەم بگەڕێنەوە. سووریا ئێستە وڵاتێکی ئازادە و سەربەرزیی و کەرامەتی بۆ گەڕایەوە، ئێوەش بگەڕێنەوە." بەشیر، جەختی لەوەش کردەوە "مافی مرۆڤ و هەموو پێکهاتەکانی سووریا دابین دەکرێت."
سێشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد بەشیر، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد جەلالی، دوا سەرۆک وەزیرانی سەردەمی بەشار ئەسەد، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "فەرماندەی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا منیان ڕاسپارد بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی حکوومەتی ڕاگوزەر تاوەکوو سەرەتای ئاداری 2025 ."
محەممەد بەشیر لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەممەد جەلالی، ئاماژەی بەوە دا "لە کۆبوونەوەکەماندا تاوتوێی ڕادەستکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردنمان کرد."
محه‌ممه‌د به‌شیر، له دایكبووی ساڵی 1983ـی پارێزگای حه‌له‌به و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی كاره‌با و ئه‌لیكترۆنییه له زانكۆی حه‌له‌ب له ساڵی 2007. هه‌روه‌ها له ساڵی 2021 بڕوانامه‌ی له شه‌ریعه‌ت و مافه‌كانی له زانكۆی ئیدلب وه‌رگرتووه.
ناوبراو، پێشتر له ماوه‌ی نێوان ساڵی 2022 و 2023، وه‌زیری په‌ره‌پێدان و كاروباری مرۆیی بووه له حكوومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی و له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵیشه‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ڕزگاریی نیشتمانی بووه.