نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات هێرشی کردە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە
دواین راپۆڕتی خۆی بڵاوکردەوە
K24- هەولێر:
رێکخراوی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دواین راپۆرتی لە بارەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە ئاشکرایکرد، ئەگەری زۆرە هێرشەکان دەستی ئێرانی لە پشت بێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو مووشەکانەی بەکارهاتوون، ئێرانین و دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانن.
لە مانگی پێنجی ساڵی رابردوو، لە رێگای مووشکی دوورهاوێژ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشکرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە سعوودییە گەیشت و نرخی نەوتیش بەرزبووەوە.
لە سەرەتای هێرشەکانیش، ریاز حوسییەکانی یەمەنی کە سەر بە ئێرانن تۆمەتبار کرد.
نەتەوە یەکگریووەکان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو مووشەکانەشی بۆ هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەیەکی نێودەڵەتی لە سعوودییە بەکارهاتوون، ئێرانین و لە ساڵی 2014، سوپای ئێران لە نمایشێکی سەربازیی نیشانی داون.
ئەمەریکا نیازی هەیە، ئابڵووقەی چەکی سەر ئێران کە ئەمساڵ کۆتایی دێت لە نەتەوە یەکگرتووەکان درێژ بکاتەوە، بەڵام رووسیا و چین پشتگیریی ئەم هەنگاوە ناکەن.
bloomberg