سەربازەکانی ڕووسیا بەرەو بنکەی حمەیمیم لە سووریا دەکشێنەوە
هەینی، 13ـی کانوونی یەکەمی 2024، کاروانی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا، بەرەو بنکەی حمەیمیم کشانەوە.
لە دوو گرتەی ڤیدیۆیی جیاواز دەردەکەوێت کە کاروانی سەربازی ڕووسیا خۆیان کۆکردووەتەوە، بۆ ئەوئەی بکشێنەوە بۆ بنکەی ئاسمانی حمەیمیم لە کەناراوەکانی سووریا.
بنکەی ئاسمانی حمەیمیم دەکەوێتە نزیک شاری لازقییە، لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆ لە سووریا لە ساڵی 2011، هێزەکانی ڕووسیا و کەرەستە سەربازییەکانی لەو بنکەیەدا جێگیر کردووە.
ڕۆژی یەکشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا کۆنترۆڵی دیمەشقیان کرد، بەڵام پێش ئەوەی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بگەنە ناو دیمەشق، لە کاتژمێر 4:50 خولەکی بەیانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی ڕووخاوی سووریا بە فڕۆکە بەرەو ڕووسیا هەڵات.
الأرتال الروسية تتجمع وتتجه نحو قاعدة حميميم في الساحل السوري. pic.twitter.com/DWFhHJAA5h
— رؤى لدراسات الحرب (@Roaastudies) December 13, 2024