ئێران راپۆرته‌كه‌ی UN له‌باره‌ی هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كه‌ی سعوودیه ره‌ت ده‌كاته‌وه
ئێران: راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئێران ئه‌و راپۆرته‌ی ئه‌میندارێتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه په‌نجه‌ی تۆمه‌تی به‌ئامانجكردنی دامه‌زراوه‌ی ئارامكۆی سعوودیه له ساڵی 2019 بۆ تاران درێژ ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دایه‌وه و گوتی: "راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ژێر فشاری ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه ده‌ركراوه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تاران هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كات له‌وه‌ی كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك ئامرازێك بۆ پێكاندنی ئامانجه سیاسییه‌كان به‌كارده‌هێنرێن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌و راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ پڕۆژه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی پێدانی چه‌ك به ئێران"، باسی ئه‌وه‌شی كرد، "ده‌ركردنی ئه‌و راپۆرته له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی واشنتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی پێدانی چه‌ك به ئێران له یه‌ك كاتدا، ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌و به‌هێز ده‌كات، كه بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ژێر فشار و راسپارده‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركرابێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه پشتگیری هه‌وڵه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له دژی ئێران بكات".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌و راپۆرته‌ی UN هیچ له‌و راستییه ناگۆڕێت كه ئه‌و دۆخه‌ی له ناوچه‌كه هاتووه‌ته ئاراوه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه‌وه بووه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌م به پرساره‌وه ده‌ڵێت: "چون ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تیمێك بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو زبڵ و خاشاكه‌كانی سعوودیه به‌دوای به‌ڵگه‌دا بگه‌ڕێت تاوه‌كو مه‌رامه ساخته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بسه‌لمێنێت، له‌كاتێكدا هیچ باكی به‌وه نییه كه چه‌ك به سعوودیه ده‌فرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی یه‌مه‌نی پێ بكوژێت؟".
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئه‌و راپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جگه له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك ناكات و سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دواین راپۆرتیدا لە بارەی هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە ئاشکرایکرد، ئەگەری زۆرە هێرشەکان دەستی ئێرانی لە پشت بێت.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکراشیكرد، ئەو مووشەکانەی بەکارهاتوون، ئێرانین و دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانن.
لە مانگی 5ی ساڵی رابردوو، لە رێگه‌ی مووشکی دوورهاوێژ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشکرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە، بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بە سعوودییە گەیشت و نرخی نەوتیش بەرزبووەوە.
H.B