نەتەوە یەکگرتووەکان: سەدا 58ـی نەخۆشخانەکانی سووریا پەکیان کەوتووە
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، زیاتر لە نیوەی نەخۆشخانەکانی سووریا پەکیان کەوتووە و بە تەواوی کار ناکەن.
مارگرێت هاریس، گوتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO), لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "سەدا 58ـی نەخۆشخانەکانی سووریا بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پێویست و تیمی پزیشکییەوە یان بەتەواوی پەکیان کەوتووە، یاخود بەشێوەیەکی سنووردار دەتوانن پێشوازیی لە نەخۆش بکەن."
گوتەبێژی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە "نەخۆشەکان تەنها لە سەدا 20ـی پێداویستی و دەرمانەکانیان دەست دەکەوێت، وڵاتەکە لە قەیرانێکی گەورەی پزیشکی و ژێرخانیی دەرماندایە."