جۆرج وەسووف هەڵوێستی خۆی بەرانبەر سووریای دوای ڕووخانی ئەسەد ڕاگەیاند
هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌وه‌ی كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د بێت، جۆرج وه‌سووف، هونه‌رمه‌ندی به‌ناووبانگی سووری كه به دۆستێكی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د ناسراوه، هه‌ڵوێستی خۆی به‌رانبه‌ر به بارودۆخی سووریا خسته ڕوو.
جۆرج وه‌سووف له پۆستێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نووسیویه‌تی: "ده‌خوازم سووریای نیشتمانم ئایینده‌یه‌كی گه‌ش و گشتگیری هه‌بێت كه تێیدا خۆشه‌ویستی و سه‌قامگیری و بووژانه ڕه‌نگ بداته‌وه، ئایینده‌یه‌ك كه شیاوی گه‌له پاپه‌داره‌كه‌ی بێت."
ئه‌مه یه‌كه‌مین پۆستی ئاشكرای ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه كه به "سوڵتانی گۆرانیبێژان" ناسراوه سه‌باره‌ت به سووریای دوای به‌شار ئه‌سه‌د و كه‌وتن و ڕووخانی ڕژێمه‌كه‌ی.
پێشتر ئه‌و هونه‌رمه‌نده دۆستێكی نزیكی به‌شار ئه‌سه‌د بوو و چه‌ندین سه‌ردانی ئاشكرای كردووه، ساڵی 2000 كاتێك حافز ئه‌سه‌د مرد، گۆرانییه‌كی بۆ چڕی. هه‌روه‌ها ساڵی 2014 به ڕاشكاوی و زۆر به توندی پشتیوانیی خۆی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ربڕی و به حه‌كیم و چاره‌سه‌ر ناوی برد. هاوكات چه‌ندین جار نه‌یشاردووه‌ته‌وه، كه به‌شار تاجی سه‌ریه‌تی.