سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا: مەترسیی کودەتای سەربازی لە عێراق هەیە
سەرکردەیەکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هۆشداریی لە ڕوودانی کودەتای سەربازیی لە عێراق دەدات.
عەبدولڕەحمان جەزائیری، سەرکردە لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و پسپۆڕی سەربازیی هۆشداری بە لایەنە سیاسییەکان دا و ئاماژەی بەوە کرد "جموجووڵی سیاسیی گوماناوی لە عێراق هەن و مەترسیی ڕوودانی کودەتای سەربازی هەیە."
بە گوتەی ئەو سەرکردەیەی دەوڵەتی یاسا "چوارچێوەی هەماهەنگی هەستیان بە مەترسییەکانی ڕوودانی کودەتا لە عێراق کردووە، ئەم سیناریۆیە ناوچەکە دەباتە بەردەم قۆناغێکی مەترسیدارەوە."
جەزائیری پێشبینیش دەکات "بەهۆی ڕووداوەکانی سووریاوە، چینی دەسەڵاتداری عێراق دەست بە چاکسازیی ڕاستەقینە بکەن."