تورکیا: ئامادەین مەشقی سەربازیی بە سوپای نوێی سووریا بکەین

وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند "ئەگەر ئیدارەی نوێی سووریا داوا بکات، ئەنقەرە ئامادەیە مەشقی سەربازیی بە سوپای نوێی سووریا بکات"

یەکشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی 2024، یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند "ئەگەری هەیە ئەنقەرە دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ ئامادەیی سەربازانی خۆی لە سووریا بکاتەوە، کاتێک هەلومەرجی پێویست هەبێت.

باسی لەوەش کرد، "ئەگەر ئیدارەی نوێی سووریا داوا بکات، ئەنقەرە ئامادەیە مەشقی سەربازی بە سووپای نوێی سووریا بکات."

وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد "هیچ ئاماژەیەک بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا نییە." لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا گوتی: "هیچ ئاماژەیەک بۆ کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا نابینین."