باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق: بەم زووانە دەست بەکارەکانمان دەکەینەوە

باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق
باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق

ئێران ئاشکرای کرد، کە دەستەی تەحریر شام دەبێت باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق بپارێزێت.

حوسێن ئەکبەری، باڵیۆزی ئێران لە سووریا ڕایگەیاند "دەبێت دەستەی تەحریر شام ئاسایشی باڵیۆزخانەکەمان لە ئەستۆ بگرێت، هەروەها بەڵێنیان داوە لە باڵیۆزخانەکەماندا لە دیمەشق دەست بەکارەکانمان بکەینەوە." 

ئاماژەی بەوەش کرد، "هیوادارین بەم زووانە باڵیۆزخانەکەمان لە دیمەشق دەست بە کارەکانی بکاتەوە."

هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، دیمەشقی کۆنترۆڵ کرد و دواتر لە تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدی ڕاگەیاند.