وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ڵامی هاووڵاتیانی له‌باره‌ی 400 ملیار دیناره‌كه‌ی داوه‌ته‌وه‌

"ئەوانه‌ی له‌ چاكسازی ده‌ترسێن له‌ پشت كه‌مپینی 400 ملیار دیناره‌كه‌ن"

K24- هه‌ولێر:

ھەرچەندە وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان وەڵامی پرسیاری ھاووڵاتیانی لەبارەی چارەنووسی 400 ملیار دینارەكەی داوه‌ته‌وه‌، بەڵام ھێشتا لە سۆشیال میدیا كەمپینەكە بەردەوامە.

مەحەمەد ئیلخانی، بڕیاردەری لێژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی كوردستان، ناسنامەی ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات، كە لە پشت كەمپینەكەوەن و دەڵێت: ئەوانە ئەو كەسانەن كە لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەترسن، چونكە دەزانن زیانیان پێدەگات. یاخود پەرلەمانتاری كوردن لە بەغدا، كە بەردەوام دژی مافەكانی ھەرێمی كوردستان قسە دەكەن.

وەزارەتی دارایی ھەفتەی رابردوو، بە داتا و ئەرگومێنتەوە، چارەنووسی 400 ملیار دینارەكەی روونكردەوە، كە تەنیا 388 ملیاریان بەدەست گەیشتووە و بڕێكیش لەو پارەیە بەو كەسانە دراوەتەوە، كە حكومەت بۆ دابەشكردنی مووچە لێی قەرزكردبوون. ئەوەی ماوەتەوەش ھەوڵدەدرێ لەگەڵ داھاتی ناوخۆ و پارەی فرۆشتنی نەوت بۆ مووچە یان دانەوەی قەرزی مانگەكانی رابردوو تەرخان بكرێت.

H.B