ئەردۆغان: تورکیا ماڵی هەمووانە، جگە لە تیرۆریستان

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا (وێنە: AA)
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا (وێنە: AA)

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند "تورکیا ماڵی هەمووانە، جگە لە تیرۆریستان."

لە میانی سەردانی بۆ پارێزگای ئەرزەڕوم، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بەشداریی لە بەرنامەی "دیداری گەنجان"دا کرد.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد "زۆربەی ئەو کەسانەی بەو دەرفەتانەی ئەم دەوڵەتە بۆی ڕەخساندوون خوێندنیان تەواو کردووە، ئەزموونی کارکردنیان بەدەست هێناوە و پاشان چوونەتە دەرەوەی وڵات، ئێستا لەوێ بێهیوا بوونە و بەدوای ڕێگای گەڕانەوەدا دەگەڕێن"

سەرۆک کۆماری تورکیا گوتیشی: "دەزانین بەشێک لەوانەی لەوێ ماونەتەوە نەیانتوانیوە قەناعەت بەخۆیان بکەن بۆ گەڕانەوە، لەبەرئەوە بەرگەی ئەو سەختییەیان گرتووە کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە."

ئەردۆغان دووپاتی کردەوە: "هەرچۆنێک بێت، دەرگەی تورکیا و دڵی گەلەکەمان بۆ هەمووان کراوەیە جگە لە تیرۆریستان. ئێمە نامانەوێت تەنانەت یەک کەس، یەک گەنجی وڵاتەکەمان، بکەینە قوربانیی حەز و ئارەزووەکانمان."