کۆمپانیایەکی ئەمەریکی لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 15 هەزار بیتکۆین دەکڕێت

کۆمپانیای مایکرۆستراتیجی ئەمەریکی لە یەک هەفتەدا زیاتر لە 15 هەزار بیتکۆین دەکڕێت، بە پێی ئامارەکان ئێستا کۆمپانیاکە خاوەنی 439،000 بیتکۆینە.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی ئاسایش و ئاڵوێری ئەمەریکا، کۆمپانیای ژیری بازرگانی مایکرۆستراتیژی، لە نێوان 9ـی مانگ بۆ 15ـی ئەم مانگە 15،350 بیتکۆینی دیکەی کڕیوە، کە بەهاکەی بە 1.5 ملیار دۆلار بووە، بە تێکڕا نرخی هەر بیتکۆینێکیش بە 100،386 دۆلار بووە.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیاکە ئێستا کۆمپانیاکە خاوەنی 439،000 بیتکۆینە، کۆی گشتی بەهاکەیان دەگاتە 27.1 ملیار دۆلار، تێکڕای نرخی هەر بیتکۆینێکیش بە خەرجیەکانیەوە بە 61،725 دۆلار کڕاوە.
ئەمە لە کاتێکدا، ناسداک کە یەکێکە لە بازاڕی پشکەکانی ئەمەریکا ئاشکرای کردووە، لە 23ـی ئەم مانگە کۆمپانیای مایکرۆستراتیژی دەخاتە نێو لیستی پێنوێنی ناسداک100 کە یەکێکە لە سەرەکیترین پێنوێنەکانی بۆرسەی ئەمەریکا.