وڵاتانی جیهان ڕوو لە دیمه‌شق ده‌كەن

ده‌رگا دیبلۆماسییه‌كانی وڵاتانی جیهان به خێرایی به ڕووی سووریای تازه‌دا ده‌كرێنه‌وه و ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش سه‌ردان و په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه، ئه‌مه جگه له كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی چه‌ندین وڵات له سووریا كه هه‌ندیكیان زیاتر له 10 ساڵه قفڵیان له ده‌رگای باڵیۆزخانه‌كانیان دابوو.
له‌م 9 ڕۆژه‌ی ڕابردوودا پاش نه‌مانی ڕژێمی بەشار ئه‌سه‌د له سووریا، چه‌ندین وڵات باڵیۆزی خۆیان له سووریا كردووه‌ته‌وه و چه‌ندانی تریش تاوتوێی هه‌مان ئه‌گه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌و وڵاتانه‌ی باڵیۆزیان له سووریا كردووته‌وه بریتین له ،فه‌ره‌نسا، توركیا و قه‌ته‌ر، هەروەها چه‌ندین وڵاتی تریش په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ سووریادا له‌وانه ،میسر،عێراق، سعوودیه، ئیمارات، ئورد‌ن و به‌حره‌ین و سه‌ڵته‌نه‌ی عومان و ئیتاڵیا.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه جان فرانسوا گییۆمی نێرده‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ سووریا پشتیوانی فه‌ره‌نسای بۆ گه‌لی سووریا دووپات كرده‌وه و گوتی "هاتوون بۆ سووریا به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی تازەی دیمه‌شقدا."
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌ورووپیش ڕایگه‌یاند، نیازیان وایه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ل سه‌ركرده ئیسلامییه نوێیه‌كانی سووریادا ده‌ست پێ بكه‌ن و پیویسته هه‌نگاوی جددی بنێن بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ل ته‌حریر شام و لایه‌نه‌كانی تردا.
ده‌یڤید لامی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه، نێرده‌یه‌كی باڵای به‌ریتانیا نێردراون بۆ دیمه‌شق بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی تازه و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سووریا و ئه‌مه‌ش پابه‌ندیمان ده‌سه‌لمێنیت به‌رامبه‌ر به سووریا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیاش ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌یوه‌ه‌ندی له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا دووپات كرده‌وه به‌ڵام گوتی "ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی وریایی بنوێنین و ئاماژه‌كانیش تاوه‌كو ئێستا ئه‌رێنین".
ئه‌مه له كاتیكدایه ئه‌نتۆنی بلینكنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دانی به‌وه‌دانا كه چه‌ندین جار په‌یوه‌ندییان به سه‌ركرده‌كانی ته‌حریر شامه‌وه كردووه و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریاش له‌گه‌ل ئه‌حمه‌د شه‌رعی 'ئەبو محەممەد جۆلانی' سه‌ركرده‌ی ته‌حریر شام كۆبووه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر حكوومه‌تیكی گشتگیر و دیموكراسی كرده‌وه.