نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە ئێران

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق بەسەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە ئێران.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەف؛ محەممەد حەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق بە سەردانێکی ڕانەگەیەندراو گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

بە گوێرەی زانیارییەکان، محەممەد حەسسان لە تاران لەلایەن جەواد زەریف، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژیی پێشوازی لێ کراوە.

 لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەقامگیریی عێراق و هەماهەنگی نێوان ئێران و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی عێراقەوە کراوەتەوە.