دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا: بکوژی جەنەراڵ ئیگۆرمان دەستگیر کرد

دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا دەستگیرکردنی بکوژی فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی ئەتۆمی، کیمیایی و بایۆلۆجیی سوپای وڵاتەکەی ڕاگەیاند. 

چوارشەممە، 18-12-2024، دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا دەستگیرکردنی ئەنجامدەری ئەو هێرشە تیرۆریستییەی بووە هۆی کوژرانی ئیگۆر کیریلۆڤ، فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی ئەتۆمی، کیمیایی و بایۆلۆجیی سوپای ڕووسیا؛ ڕاگەیاند. 

دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بکەری ئەو هێرشە تیرۆریستییە، هاووڵاتییەکی ئۆزپاکستانییە و لە دایک بووی ساڵی 1995ـە. ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو، بۆمبێکی چێندراوی لە نزیک باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی شەقامی ڕیازان لە مۆسکۆ تەقاندووەتەوە کە دواتر بووەتە هۆی کوژرانی فەرماندەکەی سوپای ڕووسیا. 

ڕووداوە "تیرۆریستییەکە" بەرەبەیانیی دوێنێ سێشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2024، ڕوویدا و چەند کاتژمێرێک دواتر ئۆکرانیا بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ڕاگەیاند. 

جەنەراڵ ئیگۆر کیریلۆڤ تەمەنی 54 ساڵە و لە ساڵی 2017 ـەوە سەرکردایەتیی هێزەکانی بەرگریی چەکی ئەتۆمیی ڕووسیای دەکرد.