ئەحمەد ئەلشەرع: پەیوەندییە ستراتیژییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەهێزتر دەکەین
ئەحمەد ئەلشەرع (ئەبو محەممەد جۆلانی) ڕەتی دەکاتەوە تورکیا یان هیچ وڵاتێکی دیکە هاوکارییانی کردبێت لە ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد. دەشڵێت: پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەنقەرە دەدەین.
ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی دهستهی "تهحریر الشام" چاوپێکەوتنی لەگەڵ ماڵپەڕێکی تورکی کرد و رایگەیاند، پلانی ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەسەر بنەمای خێرایی داڕێژرابوو، بۆیە توانیویانە سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
ئەلشەرع ڕاشیگەیاند "حکوومەتی ئاییندەی سووریا پەرە بە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ تورکیا دەدات، چونکە تورکیا زۆرترین ژمارەی پەنابەری حەواندووەتەوە و هاوکارییانی کردووە."
ناوبراو ڕەتیشی کردەوە، لە ڕووخاندنی رژێمی بەشار ئەسەد، هیچ وڵاتێک پاڵپشتییانی کردبێت. ئەو نەیشاردەوە، کاری هەرە لەپێشینەیان "سەقامگیرییەکی خێرا و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی بۆ خەڵک."