ریال مه‌درید به زنجیره‌یه‌ك ریكۆرد وه‌ڵامی بارسێلۆنای دایه‌وه
ریال مه‌درید یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ده‌ستهێنا

ریال مه‌درید له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی تۆمار كرد.
له گه‌ڕی 28ـه‌می لالیگا له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئالفرێدۆ دی ستێفانۆ یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی ئیباری كرد، تۆنی كرووس دوای 183 چركه یه‌كه‌مین گۆڵی بۆ ریال مه‌درید كرد.
دواتر سێرخیۆ رامۆس له خوله‌كی 30 گۆڵی دووه‌می بۆ ریال مه‌درید زیاد كرد، دوای 7 خوله‌ك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌م گۆڵه، مارسێلۆی به‌رازیلی به لێدانێكی به‌هێز گۆڵی سێیه‌می شایانه‌كانی كرد، گێمی یه‌كه‌م به 3 گۆڵی بێوه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی ریال مه‌درید كۆتایی هات.
زینه‌دین زێدان له پێناو پارێزگاریكردن له توانای جه‌سته‌یی یاریزانه‌كان له گێمی دووه‌م هه‌ر زوو رۆدریگۆ، هازارد و رامۆسی هێنایه ده‌ره‌وه، دواتر پشووی به لوكا مۆدریچیش دا.
له خوله‌كی 60 یانه‌ی ئیبار جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و له رێگه‌ی پێدرۆ بێگاسی به‌رگریكاری گۆڵێكی له ریال مه‌درید كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه‌كه‌ی زیزۆ كۆتایی هات.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه
1ـ زینه‌دین زێدان ژماره‌ی یارییه‌كانی وه‌كو راهێنه‌ری ریال مه‌درید گه‌یانده 200 یاری
2ـ مارسێلۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له مێژووی لالیگا گه‌یانده 26 گۆڵ
3ـ سێرخیۆ رامۆس ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا گه‌یانده 6 گۆڵ
4ـ رامۆس ریكۆرده‌كه‌ی رۆناڵد كومانی یه‌كسان كرده‌وه و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له مێژووی لالیگا گه‌یانده 67 گۆڵ، ته‌نیا یه‌ك گۆڵی دیكه‌ی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كه‌مین به‌رگریكاری گۆڵكار له مێژووی خوله‌كه.
5ـ تۆنی كرووس گۆڵی چواره‌می له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان گه‌یانده 6 گۆڵ.
6ـ گاریس به‌یل ژماره‌ی یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌یانده 250 یاری.
7ـ مارسێلۆ و رامۆس بۆ یه‌كه‌مجار له یارییه‌كدا هه‌ردووكیان گۆڵیان كرد، له دوای كه ده‌یه‌مین نازناوی چامپیۆنزلیگیان به‌ده‌ستهێنا و له یارییه‌كه‌دا هه‌ردووكیان گۆڵیان كرد بوو.
