کوێت سێ راسپاردە دەداتە کازمی

تاوتوێی قەیرانی دارایی كراوە

K24 - ھەولێر

ئەحمەد ناسر، وەزیری دەرەوەی کوێت سەردانی عێراقی کرد و لە لایەن هاوتاکەی فوئاد حوسێن پێشوازی لێکرا، و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە.

تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی عێراق بوو، کە تێیدا سێ راسپاردەی میری کوێتی دایە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لە راسپاردەکە میری کوێت داوای کردووە لەسەر سێ ئاستدا کار بۆ چارسەرکردنی قەیرانی ئابووری عێراق بکرێت، ئەوانیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و  لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و هاوپەیمانان لە بواری هاوکاری گەشەپێدان و وەبەرهێنان، هەروەها هاوکاری لەسەر ئاستی هەرێمایەتی لە رێگەی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداو، کە لە رێگەیەوە وەبەرهێنان بکرێت عێراق بە تۆڕی کارەبای کەنداو ببەسترێتەوە، سەرەڕای چەندین بواری دیکە.

کازمیش بەرەوپێچوونی پەیوەندییەکانی نێوان کوێت و بەغدای بە گرنگ وەسفکرد و رایگەیاند، خزمەت بە سەقامگیری ناوچەکە دەکات