مەسرور بارزانی شیعرێک لەسەر کەرکووک بڵاو دەکاتەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس شیعرێکی خۆی لە سەر کەرکووک بڵاوکردەوە و دەڵێ "ئەم هۆنراوەم پێش چەندین ساڵ وەک وەڵام و دەردەدڵێکی کەرکووک نووسی، بەڵام هیچکات بڵاوم نەکردەوە تا ئێستا".