نرخی نەوت دابەزی
جارێکی دیکە رووی لە دابەزین کرد
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوت بە رێژەی 2% دابەزی، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین و ئەمەریکا و مەترسی زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە.
بەمجۆرەش، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 37 دۆلار و 84 سەنت دابەزی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش گەیشتە 35 دۆلار. لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو نرخی نەوت بۆ سەروو چل دۆلار بەرزبووەوە.
ئەگەرچی پێشتر وڵاتی چین سەرکەوتنی بەسەر کۆرۆنا راگەیاندبوو، بەڵام چەند رۆژێکە حاڵەتی نوێ لە پایتەختی ئەو وڵاتە تۆمار دەکرێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەیە.
Reuters