تورکیا ئەو شوێنانە ئاشکرا دەکات شەوی رابردوو هێرشی کردوونەتە سەر

بارەگاکانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج

K24- هەولێر:

وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە،  لە ژێر  ئۆپەراسیۆنی “چنگی هەڵۆ”، 81 پێگەی پەکەکەمان لە عێراق بۆردومان کردووە.

دەشڵێت، لە شنگال، قەندیل، زاب، ئاڤەشین، خواکوڕک فڕۆکەکان بۆردومانەکانیان ئەنجام داوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێک، وەزارەتی بەرگری تورکیا هۆکاری ئۆپەراسیۆنەکە بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەی لە ژێر یاسا نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێنێتەوە؛ بەوەی بە گووتوی خۆیان، چەکدارانی پەکەکە هێرش دەکەنە سەر پۆلیس و سەربازی تورک لە عێراقەوە.

ماوەی 30 ساڵە هەردوو سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە لە جەنگدان، بەهۆیەوە زیاد لە 40 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپاش، پەکەکەیان خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

هەروەها بەهۆی جەنگی هەردوولا، دەیان گوند لە هەرێمی کوردستان چۆڵکراون و ژمارەیەک هاووڵاتیش شەهید بوون. ئەمەش جیا لە زیانی ماددی گوندنشینانی ناوچەکە.

چەند دیمەنێکی ئۆپەراسیۆنەکە کە وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردووەتەوە