مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە حکوومەت و بنەماڵەی قوربانییانی هێرشەکەی ئەڵمانیا دەکات
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە حکوومەت و بنەماڵەی قوربانییانی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی یەکێک لە بازاڕەکانی شاری ماگدێبورگی ئەڵمانیا دەکات.
شەممە، 21-12-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو (هەینی، 20-12-2024)ـی یەکێک لە بازاڕەکانی شاری ماگدێبورگی ئەڵمانیا بڵاو کردەوە.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "دڵگرانم بە هێرشە ترسناکەکەی سەر بازاڕی کریسمس لە شاری ماگدێبۆرگ لە ئەڵمانیا".
هەر لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا دەگەیەنم و لەم کاتە سەختەدا بیرم لای قوربانییان و کەسوکارەکانیانە".
شەوی ڕابردوو، 20-12-2024، ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی خۆی کرد بە ناو بازاڕێکی تایبەت بە سەری ساڵ لە شاری ماگدێبورگی ئەڵمانیا. ڕۆژنامەی "بێڵد"ـی ئەڵمانی بڵاوی کردووەتەوە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا 11 کەس مردن و نزیکەی 80 کەسیش بریندار بوون.
I am appalled by the horrific attack on the Christmas market in Magdeburg, Germany.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 21, 2024
I convey my condolences to the people and government of Germany and my thoughts are with the victims and their families at this difficult time.