چەند وڵاتێک ئامادەیی خۆیان بۆ ڕێکخستنی دیداری ترەمپ و پوتین دەردەبڕن
یوری ئۆشاکۆڤ، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا (کرێملن) ڕایگەیاند، چەند وڵاتێک پێشنیازیی ڕێکخستنی دیداری نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا کردووە.
ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوە لە کۆشکی (کرێملن) باسی لەوەش کردووە "سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جەخت لە کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا دەکاتەوە، چاوەڕوانین هەنگاوی ڕاستەقینە لەو بارەیەوە بنێت."
ئەمە لە کاتێکدایە، لە دیداری ساڵانی پوتین لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان کە پێش چەند ڕۆژێک بە ئامادەبوونی خۆشەوی محەممەد، پەیامنێری کوردستان24 بەڕێوە چوو؛ سەرۆکی ڕووسیا، ئاماژەی بەوە دابوو "ئامادەیە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ببینێت."