نرخی نەوت ئاراستەی دابەزینی وەرگرت

نرخی نەوت بە رەنگی سوور لە بازاڕەکانی ئاسیا دەستی بە مامەڵە کرد

K24 - ھەولێر

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان، نرخی نەوت جارێکی دیکە ئاراستەی دابەزینی وەرگرت. نرخی بەرمیلێک خاوی برێنتبە رێژەی 0.08 بۆ 39.70 و بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساس بە رێژەی 0.24% بۆ 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزین.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ نرخی نەوت هه‌ڵكشانی بە رێژەی 2% کۆتایی بە مامەڵەکانی هێنا، هۆکارەکەشی زیادبوونی خواست بوو بۆ سووتەمەنی، هەروەها وڵاتانی ئۆپێل پڵەسیش جەختیان لە پابەند بوونیان بە رێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان کردەوە.

وەزیری وزەی ئیمارات رایگەیاند، متمانەیان هەیە وڵاتانی ئۆپێک پڵەس پابەند دەبن بەو بڕە کەمکردنەوەی بۆیان دیاریکراوە، و ئاماژەی ئەرێنیش هەیه‌، کە خواست له‌سه‌ر نەوت زیاد ده‌بێته‌وه‌.