دانیشتووانی شارۆچکەی مەعلوولا لە سووریا بە زمانی 'عیسای مەسیح' قسە دەکەن

شارۆچكه‌یه‌كی سووری تا ئێسته به زمانی ڕه‌سه‌نی خۆیان كه زمانی كۆنی عیسای مه‌سیحه (د.خ) قسه ده‌كه‌ن و نه‌وه له دوای نه‌وه‌ش پارێزگاریی له‌و زمانه ده‌كه‌ن.
شارۆچكه‌ی مه‌علوولا كه ده‌كه‌وێته ڕیفی باكووری دیمه‌شق و به كولتوور و زمانه تایبه‌ته‌كه‌ی جیا ده‌كرێته‌وه، تا ئێسته‌ش دانیشتووانه‌كه‌ی به زمانی كۆنی "ئارامی"، كه زمانی عیسای مه‌سیحه (د.خ) قسه ده‌كه‌ن.
مه‌علوولا له پێشه‌نگی ناوچه‌كانی سووریایه كه پارێزگاری له زمانه‌كه‌ی كردووه و نه‌وه له دوای نه‌وه‌ش به شێوه‌ی زاره‌كی گواستوویهتییانهوه.
ئه‌م شارۆچكه‌یه په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به فێربوونی زمانی ئارامی هه‌یه و سه‌ر به زانكۆی دیمه‌شقه و ماوه‌ی 15 ساڵه، به‌رده‌وام قوتابییان فێری نووسین و خوێندنه‌وه به زمانی ئارامی ده‌كات.
مه‌علوولا سه‌ره‌ڕای سروشته هێمن و ئارام و چیا سه‌ركه‌شه‌كانی، به‌ڵام مێژوویه‌كی پڕ له ئاسته‌نگی هه‌یه و له چاخه كۆنه‌كاندا، زۆرێك له‌وانه‌ی چه‌وسێندراونه‌ته‌وه، په‌نایان بۆ بردووه و وه‌كوو په‌ناگه‌یه‌كی ئارام لێی ژیاون.
شارۆچكه‌كه ساڵی 2013 له لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه داگیر كرا، كه ئه‌و ڕۆژه به "شه‌ممه‌ی ڕه‌ش" ناسراوه و له ئه‌نجامدا دانیشتووانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی به ته‌واوی ئاواره بوون.
مه‌علوولا سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگ و ئاڵنگارییه‌كان، به‌ڵام هێشتا به سێمبوڵی ڕۆشنبیری و مێژوویی داده‌نرێت و دانیشتووانه‌كه‌ی ئاماده‌ن پارێزگاری له كولتوور و زمانه‌كه‌یان بكه‌ن كه بۆ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می ده‌ركه‌وتنی مه‌سیحیه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.