ترەمپ: سزای سێدارە دەگەڕێنینەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا (Photo by JOSH EDELSON / AFP)
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا (Photo by JOSH EDELSON / AFP)

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەپێناو پاراستنی ئەمەریکییەکان، وەزارەتی داد ڕادەسپێرێت سزای لە سێدارەدان جێ بەجێ بکات. 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "زە تروس" ڕایگەیاند "بەهەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ ئەوەی سزای لە سێدارەدان بەسەر بەشێک لە تاوانباران جێبەجێ بکرێت."

تــرەمپ ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە 20ی مانگی داهاتوو وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، وەزارەتی داد ڕادەسپێرێت بۆ جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان بەسەر ئەو کەسانەی سزاکەیان بەسەردا سەپێندراوە.

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا هۆی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی بۆ "پاراستنی خەڵکی ئەمەریکا لە دەستدرێژیکاران و دڕەندە و کەسانی توندوتیژ" گەڕاندووەتەوە.