جەنگ لە نێوان سەربازانی چین و هیند روویدا

کوژراو هەیە

K24- هەولێر:

بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزی و گرژییەکان لە ناوچەی کێشە لەسەری لاداخ لە هەرێمی کشمیر، سەربازانی چین و هیند رووبەڕووبوونەوە و بەهۆیەوە سێ سەربازی هیند کوژران.

لەبارەی رووداوەکە، چین هیند بەوە تۆمەتبار دەکات، سنووری ناوچە کێشە لەسەرەکانی بەزاندووە و سوپای هیندیش، کوژرانی سێ سەربازی پشتڕاستکردووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی رووداوەکە دەڵێت، سەربازەکانی هیند ئیستفزازی چینییەکانیان کردووە و بەهۆیەوە جەنگ دروست بووە.

راشیگەیاند، گلەییەکانیان دەگەینە حکومەتی هیند.

چەند جارێک لەو ناوچەیە، سوپای هەردوولا لە جەنگی تەواوەتی نزیک بوونەتەوە و هەردوولاش یەکتر بە بەزاندنی سنوور تۆمەتبار دەکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە، چین و هیند خاوەنی بۆمبی ئەتۆمین.

 AFP