چین چەند بڕیارێکی بەپەلەی لەبارەی کۆرۆنا راگەیاند

کۆرۆنای ئەمجارەی چین جیاوازە و هۆشداریی دەدرێت

K24- هەولێر:

بەرپرسانی چین جارێکی دیکە قەدەغەی هاتووچۆ لە پەکینی پایتەخت بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەسەپێنن و هۆشداریی لەبارەی جۆری ڤایرۆسەکە دەدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە چین، 40 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە کە 27 لەوان سەر بە پە پەکین بوون، بەمەش ژمارەی حاڵەتە نوێیەکانی لە هەینی رابردووەوە لە پایتەخت گەیشتە 106 حاڵەت.

بەرپرسانی تەندروستی ئاشکرایان کردووە، سێ کەس لە تووشبووان تەندروستیان ناجێگیرە.

ئاشکراشیانکردووە، ئەم پەتا نوێیەی کۆرۆنا توانای بڵاوبوونەوەی زیاترە لەو شەپۆلەی یەکەمجار لە شاری ووهان بڵاوبووەوە. ئەمەش بەهۆی بوونی جیاوازی لە شریتی ڤایرۆسەکە.

یانگ ژانیک، بەڕێوەبەری بەشی بایۆلۆجی لە زانکۆی ووهان مەترسییەکی دیکەی ئاشکرا کردووە و دەڵێت، جیاوازی لە ڤایرۆسەکە، مەترسی دەخاتەسەر دروستکردنی پێکوتە چونکە ئەگەر ڤایرۆسەکە جیاوازبن، پێکوتە یان کاریگەر نابێت یان کاریگەری زۆر کەم دەبێت

بەم هۆیەوە، 11 ناوچەی پەکین داخراون و پشکنین بۆ 46 هەزار کەس دەکرێت کە سەردانی مارکێتەیان کردووە کە گومان دەکرێت سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بێت.

Times