ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ری چاو‌دێر دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە

دوای زیاتر لە سێ مانگ لە داخرانی ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ری چاو‌دێر، بڕیاریدا به‌رنامه‌و ستراتیژی نوێی كاركردن لە ساڵی نوێ دەست بە چالاکییەکانی بکاتەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا جه‌خت دەکاتەوە، تۆڕی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر دروستكراوی هیچ حزبێك نیه و بۆ ئێستا داهاتووش نابێته پاشكۆی سیاسی و ئایدۆلۆژی هیچ لایه‌نێك.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ناوەندەکە، کە کۆپییەکی دەست ماڵپەڕی کوردستان24 کەتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئه‌نجوومه‌نی باڵای تۆڕی ناوه‌ندی ڕۆشنگه‌ری چاو‌دێر، به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار كۆبووەتەوە و بڕیاریانداوە په‌یمانگایه‌كی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی، به‌ناوی (په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك) دامەزرێنن، کە ئەرکی پەیمانگەکە توێژینه‌وه، شرۆڤه و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێشهات، ئاڵوگۆڕه ئابووری، سیاسی و سیسته‌می حوكمڕانی دەبێت.
زیاتر ڕوونیانکردووەتەوە، کە ئامانجی پەیمانگەکە هاوكاریكردنه بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یران و ته‌نگژه‌كان، له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژی دیموكراسی-نه‌ته‌وه‌یی- نیشتمانیدا.
هەروا به‌رنامه و ستراتیژییەتی نوێی كاركردنیان لە بنكه‌ی ڕووناكبیری گه‌لاوێژ و فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ، په‌یجه‌كان دیاری کردووە، کە به هزر و دونیابینیه‌كی نوێوه، له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه ڕۆشنگه‌رییه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئێوارەی پێنجشه‌ممه، 5ـی ئه‌یلوولی 2024، لە گردی ئەندازیاران له سلێمانی، هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی هه‌ڵیانكوتایه سەر بارەگای سیاسەتمەدار و ڕۆشنگەر مەلا بەختیار و دەزگای ڕۆشنگەریی چاو‌دێر و بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ و دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلی دەزگاکەدا گرت.
ئەمەش وایکرد لە مانگی ڕابردوودا، دەستەی باڵای فێستیڤاڵی گەلاوێژ کە بەشێکە لە ناوەندی چاودێری، لەسەر دواخستنی 27مین فێستیڤاڵی گەلاوێژ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و لەسەر زاری مەلا بەختیار ئاماژەیدابوو، بەرپرسیارێتی هیچ بۆنە‌و چالاكییەك لە ئەستۆ ناگرن كە بەبێ هیچ ماف و شەرعیەتێك بەناوی بنكەی گەلاوێژەوە ساز بکرێت.