شاندی عێراقی و دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا پرسی ئەمنی و مافی پێکهاتەکانیان تاوتوێ کرد

سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاندی عێراقی كه چاوی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی سووریا كه‌وتووه، هه‌ندێك له ورده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌خاته ڕوو و ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رنجی زیاتریان خسته سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌منی و پرسی پێكهاته‌كانی سووریا.
پێنجشه‌ممه، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاندی عێراقی كه چاوی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی سووریا كه‌وتووه، گوتی، شانده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا جه‌ختیان له پاراستنی سنووره‌كان و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بۆ ڕێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ گۆڕه‌پانه‌كانی هه‌ردوو وڵات و پاسه‌وانیكردن له گرتووخانه‌كانی سووریا كه چه‌كدارانی داعشی له خۆ گرتووه، كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌ش كردووه، شاندی عێراق هه‌روه‌ها پاراستن و ڕێزگرتنی پێكهاته‌كان و مه‌زراگه پیرۆزه‌كانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا به پێویست زانیوه، له به‌رانبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی سوویا پشتیوانی داواكارییه‌كانی عێراقییان سه‌باره‌ت به‌م پرسه و پرسه هاوبه‌شه‌كانی دیكه كردووه.
پێنجشه‌ممه، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، باسم عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، سەردانی دیمەشقی کرد.
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق باسی لەوەش کرد، ئەو شاندە عێراقییە لە کۆشکی "شەعب" لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی ئیدارەی نوێی سووریا کۆ بووەوە.
ئەمە یەکەم سەردانی شاندێکی عێراقییە بۆ سووریا لــە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد.