لە نزیک کەناراوەکانی مەغریب بەلەمێک بە 80 کۆچبەرەوە ژێرئاوکەوت

لە نزیک کەناراوەکانی مەغریب بەلەمێکی کۆچبەران کە بە ڕێگەوە بووە بەرەو ئیسپانیا ژێرئاکەوتووە و تاوەکو ئێستا 69 کۆچبەری نێو ئەو بەلەمە بێسەروشوێنن و 11ـی دیکەش ڕزگارکراون

لە لایەکی دیکەوە، حکوومەتی مالی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ژمارەی کۆچبەرەکانی نێو ئەو بەلەمەی بە ڕێگەوە بووە بەرەو ئیسپانیا و 80  کەس بوون و لە نێویاندا 25  گەنجی بە ڕەگەز مالی هەن خنکاون.

هەروەها حکوومەتی مالی گوتیشی: "11 کەسیش ڕزگارکراون و لە نێویاندا نۆ کەسیان خەڵکی مالین."