نرخی ئەمڕۆی نەوت
گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە
K24- هەولێر:
بەهۆی مەترسییەکانی دەستپێکردنی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا لە هەندێک وڵات و ئەگەری زیاد لە پێویست بەرهەمهێنانی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت دابەزی.
بەگوێرەی داتاکانی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت 89 سەنت دابەزیووە و بووەتە 40 دۆلار و حەوت سەنت.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بڕی یەک دۆلار و 13 سەنت دابەزیووە و بە 37 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
لەگەڵ ئەمەش، نرخی نەوت بە بەروارد بە چەند رۆژی رابردوو هەر بەرزە چونکە لە 11ی مانگ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 38 دۆلار دابەزی .