وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا تیرۆریستن
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا باندێکی تیرۆریستین و بە ئاشتی دەسەڵاتیان وەرنەگرتووە.
جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد "ئەوەی لە سووریا ڕووی دا، دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات نەبووە، بەڵکوو باندێکی تیرۆریستی کە لە ئیدلب بوون، هاتن و کۆنترۆڵی دیمەشیقیان کرد."
وەکوو ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بــاسی کرد "جیهان دەیەوێت ڕژێمێکی سەقامگیر لە سووریا ببینێت، چونکە وڵاتان دەیانەوێت ئەو کەسانە بگەڕێننەوە کە پێشتر لە سووریا هەڵاتبوون، بەڵام ئەوەی ئێستا دەبینرێت بەو جۆرە نییە."
ئـەو بــەرپرسە ئیسرائیلییە باسی لەوەش کردووە "لە سووریا مەترسی لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری کوردەکان هەیە، هەروەها مەترسی لەسەر ژیانی کریستیانەکانیش هەیە."