زۆرینەی ئەندامانی نوێی سەرکردایەتیی یەکگرتوو پشکی سلێمانین و کەمترینیشیان هی هەولێر و کەرکووکن

لە نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، 30 کەس بە ئەندامی نوێی سەرکرایەتیی ئەو حزبە هەڵبژێردران کە زۆرترینیان پشکی سلێمانی و دهۆک و کەمترینیشیان هی هەولێر و کەرکووکن. 

 

ناو و ژمارەی دەنگی ئەندامانی نوێی سەرکردایەتیی یەکگرتوو:

پارێزگای سلێمانی

1.  موسەننا ئەمین: 613 دەنگ

2.   عوسمان کاروانی: 505  دەنگ

3.  ناسک تۆفیق : 499 دەنگ

4.  خەلیل سلێمان: 483  دەنگ

5.  سەڵاحەددین بابەکر: 482 

6.  مستەفا عەبدوڵلا :455 دەنگ

7.  ‎شێرکۆ جەودەت: 433 دەنگ

8.  بورهان موزەفەر گەرمیانی: 405 دەنگ

9.  تریفە جەلال: 392 دەنگ

10. هیوا ڕەفعەت: 392 دەنگ

11. هادی عەلی: 386 دەنگ

12.  سەبرییە غەفار: 385 دەنگ

13.  سەمیر سەلیم: 375 دەنگ

14.  ئیسماعیل خورماڵی: 356 دەنگ

15.  حەسەن شێخ عەبدوڵلا: 350 دەنگ

16.  بەهار هادی: 300 دەنگ

17.  خەرامان محەممەد: 288 دەنگ

 

پارێزگای دهۆك 

1. سەعید عەلی: 691 دەنگ

2.  خەلیل ئیبراهیم: 557 دەنگ

3.  غازی سەعید: 487 دەنگ

4.  سەعید سلێمان: 423 دەنگ

5.  لەیلا نووری: 445 دەنگ

6.  پەروین مەجید: 418 دەنگ

7.  جاسم محەممەد:  394 دەنگ

8.  سەباح بابیری: 356 دەنگ

9. محەممەد مستەفا: 327 دەنگ

 

پارێزگای هەولێر

1.  غازي عەلی: 361 دەنگ

2.  محەممەد هاودیانی: 333 دەنگ

3.   هاوراز شێخ ئەحمەد: 262 دەنگ

 

كەركووك

1.  ئیبراهیم خەليل: 264 دەنگ

 

ڕۆژی هەینی، 27-12-2024، یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە هۆڵی سەعد عەبدولڵا، لە شاری هەولێر بە بەشداری 864 ئەندام، نۆیەمین كۆنگرەی دەست پێ كرد و سەڵاحەددین محەممەد بەهائەددین، بەبێ هیچ ڕکاربەرێک، بۆ هەشتەمین جار بە ئەمینداری حزبەکە هەڵبژێردرایەوە.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە شوباتی 1994 دەمەزراوە و ئەمە نۆیەمین کۆنگرەیە دەیبەستێت و لە خولی شەشەمی پەرلەمانیش حەوت کورسی پەرلەمانیی بەدەست ھێنا و ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی ڕاگەیاندووە.