کاریکاتێریستێکی کورد بەشداریی پێشانگای تایبەت بە پاڵەوانییەتی کەنداو بۆ تۆپی پێ کرد
شەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2024، جابار سابیر، کاریکاتێریست، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە پێشانگای کاریکاتێری تایبەت بە پاڵەوانییەتی کەنداو بۆ تۆپی پێ ( خلیجي زین 26 ) بەشدار بووم.
ئەو کاریکاتێریستە گوتیشی: "پێشانگاکە، بەسەرپەرشتیی کۆمەڵەی کاریکاتێریستانی کوەیت، لەو وڵاتە کرا، بە بەشداربوونی 40 هونەرمەند کە تێیدا 80 تابلۆ نمایش کرا ."
دەشڵێت: "بە دوو تابلۆ بەشداریم لەو پێشانگایەدا کرد."
جەبار سابیر ڕاشیگەیاند "لە پێشانگای بیناڵی نیکۆ نیکۆڵای نێودەوڵەتیی سێیەم، لە ئەلبانیا بەشدار بووم کە تێیدا 257 کاریکاتێریست لە 60 وڵات بەشدار بوون، بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی مۆنتينيغرۆ خەڵاتی سێیەمم لەو پێشانگایە وەرگرت.