پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە هەشت وەزیر و سەرۆکی دەستە دەکات

دوای پشووی یاسادانان، پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی هەشت وەزیر و سەرۆکی دەستە دەکات بۆ لێپرسینەوە.

چەند پەرلەمانتارێک بە میدیاکانی عێراقیان ڕاگەیاندووە، بانگهێشتی هەشت وەزیر و سەرۆکی دەستە بە فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە.

ئەو پەرلەمانتارانە باسیان لەوەش کردووە، دوای کۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، ڕۆژی 10-01-2025، ئەو وەزیر و سەرۆک دەستانە بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن و لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت. 

ئەوانەی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن بریتین لــە: وەزیری کارەبا، وەزیری بازرگانی، وەزیری پەروەردە، وەزیری نەوت، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، هەروەها سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن.