نووسینگەی ناتانیاهۆ: ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس درۆیەکی گەورەی میدیاکانە

دیمەنی دوای بۆمبارانێکی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە (وێنە: AFP)
دیمەنی دوای بۆمبارانێکی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە (وێنە: AFP)

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕەتی دەکاتەوە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس نزیک بووبێتەوە.

نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لـــە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتی کردەوە لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس نزیکبن لە ڕێککەوتن لە ئاگربەستی شەڕی غەززە.

نووسینگەی ناتانیاهۆ لـــە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە "ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس درۆیەکی گەورەی میدیاکانە."

ئەمە لە کاتێدایە، چەند میدیایەکی ئیسرائیلی بڵاویان کردبووەوە، ناتانیاهۆ دەیەوێت پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، وەکوو سەرۆکی ئەمەریکا، ئاگربەست لەگەڵ حەماس ڕابگەیەنێت.