بنەماڵەی زیندانیانی نێو زیندانەکانی هەسەدە داوایەک لە ئەمەریکا و فەرەنسا و هاوپەیمانان دەکەن
بنەماڵەی زیندانیان و بزربووەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێکیان ئاراستەی ئەمەریکا، فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد و داوایان کرد چارەنووسی کەسوکارەکانیان دیاری بکرێت.
ئــەوان، لە پەیامەکەیاندا باسیان لەوە کردووە "هەوڵەکانی ئەمەریکا و فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ یەکڕیزیی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان زۆر بەرز دەنرخێنین، بەڵام چارەنووسی کەسوکارەکانمان لە زیندانەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) هێشتا نادیارە."
ئەو بنەماڵانە، داوایان لە ئەمەریکا و فەرەنسا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کردووە فشار بخەنە سەر فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کەسوکارەکانیان. هاوکات داواش دەکەن، پارێزەریان بۆ دابنرێن.
لیستی ناوی بێسەروشوێنەکان و شوێن و کاتی ڕفاندنیان:
- جەمیل عومەر (13ی تەمموزی 2012 لە قامیشلۆ)
- بێهزاد دۆرسین (24ی تشرینی یەکەمی 2012 لە دێرک)
- نیدال عوسمان (24ی تشرینی یەکەمی 2012 لە شاری دێریک)
- ئەحمەد سیدۆ (10ی ئەیلولی 2013 لە عەفرین)
- ئیدریس ئێلۆ (8ی تشرینی دووەمی 2013 لە عەفرین)
- ئەمیر حەمید (11ی نیسانی 2014 لە شاری دیربێسی)
- فوئاد ئیبراهیم (24ی ئازاری 2017 لە دێریک)
- مید محەممەد خەلیل عەلی (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
- عەقید محەممەد هەیسەم (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
- عەقید حەسەن ئوسۆ (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
- عەقید محەممەد گولە خێیری (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
- موقەدەم شەوقی عوسمان (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
- ڕاید بێهزاد نەعسۆ (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
- نەقیب حوسێن بەکر (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)
- ڕێنیشاندەری مەدەنی ڕاغب محەممەد (16ـی نیسانی 2013 لە قامیشلۆ)