ئیسرائیل ئامادەکاریی بۆ هێرشێکی بەرفراوان دژی حووسییەکان دەکات

فڕۆکەوانێکی ئیسرائیلی (وێنە: AFP)
فڕۆکەوانێکی ئیسرائیلی (وێنە: AFP)

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29 ــی کانوونی یەکەمی 2024، میدیاکانی ئیسرائیل لەسەر زاری ژمارەیەک سەرچاوەی سەربازیی ئەو وڵاتە، بڵاویان کرووەتەوە: "ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشی چڕی سەربازیی دژی حووسییەکانی یەمەن دەکات."

ئەو سەرچاوەیانە باسیان لەوەش کردووە "خۆحەشاردانی سەرکردە حووسییەکان لەنێو تونێلەکاندا، بەربەست لە بەردەم هیرشەکانی ئیسرائیل دروست دەکات، بە تایبەت ئەگەر هیچ هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی لەو هێرشەدا بەشدار نەبێت."

بە گوێرەی ئەو سەرچاوە سەربازییانە "ئیسرائیل هەوڵ دەدات هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی دروست بکات، بۆ ئەوەی ئاسانکاریی تەواو بۆ بۆمبارانکردنی پێگە سیاسی وئابوورییەکانی حووسیەکان بکرێت."

ئـــــەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا، ئیسرائیل بە ژمارەیەک هێرشی ئاسمانیی، چەندان بنکەی سەربازیی حووسیەکانی یەمەنی بۆمباران کرد.