"سەردەمی بەرزی نرخی نەوت بەسەرچوو"
کۆمپانیای بی پی راپۆرتێك لەبارەی نرخی نەوت بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی قەدەخەی هاتووچۆ، نرخی نەوت لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە 70 دۆلارەوە بۆ 40 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک داڕما.
کۆمپانیای بریتیش پێترۆلیۆمی، بەریتانی لە نوێترین راپۆرتیدا رایدەگەیەنێت "سەردەمی بەرزی نرخی نەوت بەسەر چووم تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک تاوەکو ساڵی 2050 لە دەوروبەری 55 دۆلار دەبێت".
کۆمپانیای بی پی دەڵێت، ئاراستەی جیهان بەرەو چاخی دوای نەوت هەنگاو دەنێت، کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات کە باجی سەر بەکارهێنانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بە شێوەیەک بەرزبێتەوە کە ئیدی خواستێکی ئەوتۆ بۆ نەوت نەمێنێتەوە.
ئەو کۆمپانیای دەڵێت، ناتوانن وەک پێشوو سوود لە دەرفەتی کارکردن لە کێڵگەکانی نەوت و گاز وەربگرن، و ئەوەی ئامانجی کۆمپانیاکەیە کارکردنی لەگەڵ رێکخراوی ئاشتی سەوز 'گرین پیس'، کە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.
سەرەڕای کۆمپانیای بی پی هەردوو کۆمپانیای تۆتاڵ و شێڵیش کار لەسەر هەمان رێچکە دەکەن و بۆ چاخی دوای نەوت کار دەکەن.