سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەلاحەددین بەهائەدین دەکات

سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە سەلاحەددین بەهائەدین کرد، بە بۆنەی بەستنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کردووە و پیرۆزبایی بەستنی کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتیی تازە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لێ کردووە.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی خواستووە، هەروەها جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کراوەتەوە.

 
Fly Erbil Advertisment